نیاز بیری شاری ھەولێر دەکات
یانەی ھەولێر بەھۆی کشانەوەی لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی بووە ھۆکارێک کە یانەکانی تری بەشدار لە خولی عێراق سوود لە توانانی کوڕە کوردەکانی یانەکە ببینن یەکێک لەم یاریزانانەش نیاز محەمەدی یاریزانی یانەی ھەولێر و ئێستاش لە ریزی یانەی نەفتی ناوەڕاست یاری دەکات و خاوەن ئاستێکی بەرزە لە خولەکە لەبارەی چوونی بۆ یانەی نەفتی ناوەڕاست نیاز محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یانەی نەفتی ناوەڕاست یەکێک لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی عێراقە و منیش حەزم دەکرد لە تیپێکی بەھێز یاری بکەم و ئێستاش زۆر ئاسوودەم لەگەڵ یانەکە چونکە خاوەنی کۆمەلێک ئەستێرەی بەھێزە لەسەر ئاستی عێراق، گوتیشی "زۆر بیری شاری ھەولێر ویاریگای ھەولێر بەتایبەتی دەکەم ھیوادارم بە زووترین کات بگەرێمەوە بۆ خزمەت کردنی یانەی دایکی خۆشەویست یانەی ھەولێریش ھەمیشە لە یادمە، گوتیشی " خولی عێراق خولێکی بەھێزە و یانەکانی عێراقیش ھەمووی یاریزانی بەتوانایی تێدایە منیش حەز دەکەم بتوانم زۆرترین خزمەت لەم یانەیە بکەم و ئاستی خۆشم ببەمە پێشەوە ، لەگەڵ یاریزانە کوردەکانی تری یانەکەمان پێکھاتەیەکی بەھێ.ی کوردیمان درووست کردووە دەبێ ھەموو لایەک بزانێ کە ئاستی یاریزانی کورد لە ئاستی ھیچ یاریزانێکی تر کەمتر نییە و بە ئاست و متمانەی خۆمان خۆمان دەسەڵمێنین.
کارزان کانەبی
