ئەحمەد سالار پاشگەز بووەوە

ئەحمەد سالار پاشگەز بووەوە
ئەحمەد سالار پاشگەز بووەوە
یانەکان لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکی وادەی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا یەکێتی تۆپی پێی کوردسان بەفەرمی کاتەکەی دیاری نەکردووە ، بەڵام یانەکان ھەوڵ بۆ ھێنانی یاریزانان دەدەن بۆ بەھێز کردنی ریزی پێکھاتەی یانەکانیان و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە ، ئەحمەدسالاری ھێرشبەری پێشووی یانەکانی سلێمانی و پێشمەرگەی ھەولێر دوای ئەوەی ئەمساڵ لە ھیچ یانەیەکی خولی پلە نایابی کوردستان دەرنەکەوت گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئاشتی شاری سلێمانی کردبوو بۆ یاری کردن لە خولی پلە یەکی کوردستان، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی ھەڵوەشاندەوە لەبارەی ھۆکاری ھەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەشی ئەحمەد سالار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ڕاستە من پێشووتر گرێبەستم لەگەڵ یانەی ئاشتی مۆرکردبوو، بەڵام بەھۆی ھەندێک گرفتی تایبەت بەخۆمەوە نەمتوانی لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم بۆیە بڕیاری ھەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەم دا، لەبارەی چوونی بۆ یانەی تریش ئەحمەد گوتیشی" گرێبەستی ترم بۆ نەھاتووە بەڵام من تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایم نەداوە کە ئایا ئەمساڵ بۆ چ تیپێک یاری دەکەم بۆیە لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەم بۆ ئەوەی بڕیارێکی درووست بدەم لەسەر دیاری کردنی چارەنووسی خۆم، جێگای ئاماژە پێکردنە پێشووتر یەکێک لە گۆڵکارە بەھێزەکانی خولی کوردستان بووە.
کارزان کانەبی
Top