لسیتەر سیتی متمانەی بە شکسپیر ھەیە
یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی دوای ئەوەی گرێبەستی کلاودیۆ ڕانێیری ڕاھێنەری ئیتالی یانەکەی ھەڵوەشاندەوە بەھۆی ئەو زنجیرە ئەنجامە خراپانەی کە لە خولی یانەکانی ئینگلیزی بەدەستی ھێنا بۆیە یانەکە بڕیاری دا درێژە بەکارکردن بدات لەگەڵ کرایچ شکسپیری ڕاھێنەری یانەکە تاکو کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزی خولی ئینگلیزی کە لەدوای کلاودیۆ دەست بەکار بووە لەگەڵ یانەی لیستەر و ئەنجامەکانی وەکو پێیوست بووە لەسەرتای دەستبەکاربوونی ، بەرپرسانی تایلەندی خاوەن یانەکەش ئەوەیان ئاشکرا کردووە بۆ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بۆ ئەوەی ئەم ڕاھێنەرە بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ تیپەکەیان تاکو کۆتایی ئەم وەرزە، لەگەڵ دەستبەرکاربوونیشی متمانەیەکی زۆری بۆ یاریزانانی لیستەر درووست کردووە ، شکسپیریش حەزی کردووە بۆ ماوەیەکی درێژتر کار لەگەڵ ئەم تیپە بکات، تا ئێستاش سەرکەوتوو بووە لەگەڵ تیپەکەی دوای ئەوەی دوو یاری لەبەرامبەر ھەریەک لە یانەکانی لیڤەرپوول و ھال سیتی سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و روحیەتێکی تری بەخشیوە بە یاریزانان کە دەتوانن لەبەرامبەر ھەموو تیپێک بوەستن و ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنن ، تیپەکەشی لەم بارودۆخە ناھەموارە رزگار کردووە کە تیپکەی لەسەر دەستی کلاودیۆ تێ کەوتبوو بەتایبەتی ئەنجامە خراپەکانی.
کارزان کانەبی
