١٦ی ئەم مانگە چوار گۆشەی زێرین دەست پێ دەکات

١٦ی ئەم مانگە چوار گۆشەی زێرین دەست پێ دەکات
١٦ی ئەم مانگە چوار گۆشەی زێرین دەست پێ دەکات
دوای ئەوەی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان کۆتایی ھات و ھەریەک لە یانەکانی (پێشمەرگەی ھەولێر،نەورۆز، کەرکووک، شێروانە)پلێتی چوار گۆشەی زێرینی خولەکەیان بەدەستھێناتوانیان ڕکابەری سەرجەم یانەکانی تری بەشدار لە خلوەکە بکەن بۆ بەدەستھێنانی شەڕی چوارگۆشەی زێرین و ھەریەک لە یانەکانی گارە و دھۆکیش لە ھەردوو کۆمەڵەکە ماڵئاوایان لە خولی نایابی کوردستان کرد ھەرچەندە تاکو دواین ھەفتەکانی خولەکە شەڕی مانەوەیان دەکرد بۆیە دەبێ ساڵی داھاتوو لە خولی پلە یەکەوە شەڕی گەیشتنەوە بە خولی نایابی کوردستان بکەن،بۆوادەی دەستپێکردنی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینش یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستانیش وەکو وەفایەک بۆ شەھیدانی ھەڵەبجەی شەھید بڕیاریداوە یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولەکە لە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە بە شێوازی خول یارییەکان بەرێوە ببات، دواتریش لە رێگای کۆکردنەوەی خاڵ زیاتر پاڵەوانی خولەکە دەستنیشان دەکرێت، یارییەکانیش یەکەم ھەفتەیەش بەم شێوەیە دەبێت.
کەرکووک-پێشمەرگەی ھەولێر-یاریگای کەرکووک
نەورۆز-شێروانە-یاریگای سلێمانی
کارزان کانەبی
Top