ئەمرۆ یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی فاستلینك بۆ یانەكانی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت

ئەمرۆ یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی فاستلینك بۆ یانەكانی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت
وا بریارە ئەمرۆ سێشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی فاستلینك بۆ یانەكان پارێزگای هەولێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان ئەنجام بدرێت.
لەم یارییە هەردوو یانەی ئارارات و مەخمور رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، یانەی ئارارات توانی لە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم بێت بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ دوای ئەوەی لە دوو یاری سەركەوتنی بە دەستهێنا بەرانبەر هەردوو یانەی (هەولێر، هەندرێن) و لەگەڵ یانەی برایەتی یەكسانبوو، لە بەرانبەردا یانەی مەخمور لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكە دێت بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ دوای ئەوەی توانی لە هەردوو یانەی (ئاڵا، هێرش) بباتەوە و لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر تووشی شكستێكی گەورە بوو.
لە لایەكی ترەوە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری، هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و هەولێر رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
جێگەی باسە یانەی هەولێر بەهاوكاری یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر و بە سپۆنسەری كۆمپانیای فاستلینك پاڵەوانێتی یانەكانی پارێزگای هەولێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی هەشت یانە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەركەوتن.
رێبین رەمزی
Top