بە راهێنەرایەتی مۆرینهۆ مانچێستەر یونایتد بۆ جاری پێنجەم لەمێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی یانەكانی ئینگڵتەرا

بە راهێنەرایەتی مۆرینهۆ مانچێستەر یونایتد بۆ جاری پێنجەم لەمێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی  یانەكانی ئینگڵتەرا
یانەی مانچستەر یونایتد بۆ جاری پێنجەم لەمێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا، دوای بردنەوەی لەیاری كۆتایی بەرامبەر یانەی ساوسهامپتۆن بە ئەنجامی (3 – 2) گۆڵ.

دوو لە سێ گۆڵەكەی مانچستەر یونایتد یاریزان (ئیبراهیمۆڤیچ) تۆماریكرد، گۆڵەكەی دیكەش یاریزان (جیسی لینگارد) تۆماریكرد، دوو گۆڵەكەی ساوسهامپتۆن (مانولو گابیادینی) تۆماریكرد.

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر یونایتد یەكەم نازناوی لەم وەرزە بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی خولی ناوخۆ پلەی شەشەمی گرتووە و لە جامی یۆرۆلیگ لەقۆناغی (16)ی پاڵەوانیەتییەكەیە.

محمد سلێمان
Top