عەلی محەمەد ئەمین لە پێشەنگی گۆلكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانە

عەلی محەمەد ئەمین لە پێشەنگی گۆلكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانە
لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی، یاریزانی یانەی شێروانە عەلی محەمەد ئەمین ناسراو بە (عەلی كاكە مینە) لە پێشەنگی گۆلكارانی خولەكە دێت بە تۆماركردنی 6 گۆڵ، دوای ئەوەی توانی لە دواین یاری یانەكەی تاكە گۆڵی سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین تۆماركرد.
ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكە بەمشێوەیە:
1- عەلی محەمەد ئەمین یانەی شێروانە 6 گۆڵ
2- میران كەریم یانەی پێشمەرگەی هەولێر 5 گۆڵ
3- بەڵێن وەشیار یانەی هەولێر 5 گۆڵ
4- وەلید سەلمان یانەی دهۆك 4 گۆڵ
5- بنجامین ئۆكۆباجی یانەی كەركووك 4 گۆڵ
6- بەهائەدین بەكر یانەی نەورۆز 3 گۆڵ
7-عەبدوڵڵا سەربەست یانەی پێشمەرگەی هەولێر 3 گۆڵ
8- رێبین ئیسماعیل یانەی ئارارات 3 گۆڵ
9- بەرهەم بەهائەدین یانەی كەركووك 3 گۆڵ
وا بریارە سبەی هەینی كۆتایی بە یارییەكانی هەردوو كۆمەڵە بێت و چاوەروان دەكرێت ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكەش گۆرانكاری بەسەر دابێت.
رێبین رەمزی
Top