دوو کچە یاریزانی کورد بەشداری پاڵەوانیەتی یارییە سیانەکان دەکەن
بڕیارە لە مانگی ٣ی ئەمساڵ شاندی تیپی یارییە سیانیەکانی ھەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانیەتی یارییە سیانیەکانی عەرەبی بکەن لە شەرمە شێخی ووڵاتی میسر ، بۆ ئەم مەبەستەش شاندنی ھەڵبژاردەی بە کۆمەلێک یاریزانی کوڕوکچی کوردی یانەکانی کوردستان بەشداری لەم پاڵەوانیتیە دەکات و چاوی لەوەیە بتوانێ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێت، لە ئاستی کچانیش ھەریەک لە کچە یاریزانان لەنجە سەلام لە یانەی دووکان و شاجوان بەھرۆز لەگەڵ شەش کوڕە یاریزانی تری کوردستان بەشداری ئەم یارییە دەکەن، لە بارەی بانگەشت کردنی کچە یاریزانەکانیش بۆ ریزی ھەڵبژاردەکە لەنجە سەلام یاریزانی ھەڵبژاردەی یارییە سیانیەکانی عێراق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە وەکو یاریزانانی کوردستان بە ناوی ھەڵبژاردەی عێراق بەشداری پاڵەوانیەتی یارییە سیانیەکانی ووڵاتانی عەرەبی دەکەین من و کچە یاریزانێکی شاری سلێمانیش بە یەکەوە ھاوسەفەری ھەڵبژاردەکە دەبین و چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنم بۆ ھەڵبژاردەی عێراق و کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم کچە یاریزانەکانی تری ھەڵبژاردەکانی تر بکەین ، لە ئێستاوە ئامادەکاری باشمان کردووە و لە شاری ھەولێریش ئامادەکاری زیاتر دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی تۆکمەتر خۆمان ئامادە بکەین وئەوکاتە گەشتی ووڵاتی میسر دەکەین لەگەڵ یاریزانەکانی تری ھەڵبژاردەی عێراق، لەنجە گوتیشی " ھیچ گرفتێکمان نییە و دەمانەوێ لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی تر بتوانین لە ئامادەکارییەکانمان بەردەوام بین و بە مەدالیای زێرەوە بگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان.
کارزان کانەبی
