ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بریارێكی گرنگ دەدات
بەهۆی خراپی كاتەكانی كوژانەوەی كارەبای نیشتمان یان مولیدە زۆربەی هاوەدارانی وەرزشی لە بینینی یارییە گرنگەكانی خولەكانی ئەوروپا بێ بەش دەبوون، بەتایبەتی كاتێك یارییەكان درنگانی شەو ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بریارێداوە نووسراو ئاراستەی سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی ئەهلی بكات، كە نابێت لە كاتی هەبوونی یارییەكی گرنگی تۆپی پێ كارەبا بەسەر هاوڵاتیان بكوژێنەوە تا یارییەكە تەواو دەبێت، ئەوەی پابەندی ئەم بریارە نەبێت تووشی رێكاری یاسایی دەبێت.
چاوەروان دەكرێت ئەم بریارە لەم چەند رۆژدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
رێبین رەمزی
