پێشمەرگەی سلێمانی لە پێشەنگی خولی نایابی بالەی عێراق دێت
لەم قۆناغە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی ئەنجامێكی سەرنج راكێش تۆماربكات و پێنج سەركەوتن تۆماربكات و لە پێشەنگی خولەكە هاتن بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ.
پێشمەرگەی سلێمانی توانی سەركەوتن بەسەر هەریەكە لە یانەكانی(شورتە، بەحری، سەناعە، گازی باكوور، حەبانیە) بردەوە لە چوار یاری توانی سێ خاڵ بە دەستبهێنێت تەنیا لە یاری گازی باكوور یەك خاڵی لە دەستدا.
وا بریارە لە ئایندیەكی نزیكدا یارییەكانی قۆناغی دووەم دەستپێبكات.
رێبین رەمزی
