بریار و راسپارده‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
1- هه‌ر یارییه‌ك له خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت و به هه‌ر هۆكارێك دوابخرێت, بریارى كۆتایی به دووباره كردنه‌وه‌ى یارییه‌كه یان ته‌واو كردنى, بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه, هیچ یانه‌یه‌ك بۆى نییه بریار و راسپارده له‌سه‌ر یارییه‌كان بدات.
2- دوا له لقه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین, هه‌ر لقێك ناوى پێنج راهێنه‌ر بنووسێت و ده‌ستنیشانیان بكات, بۆ ئه‌وه‌ى c.v ـیان ره‌وانه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق بكه‌ین, به مه‌به‌ستى كردنیان به ستافى هونه‌رى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق, به‌ڵام پێویسته بڕوانامه‌ى (ئه‌ى و بى و سى) ـیان هه‌بێت.
3- له یارى نێوان برایه‌تى و هه‌ولێر له خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان, به هۆى ده‌ركردنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپی پێی یانه‌ى هه‌ولێر (محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دئه‌مین), كه به‌رده‌وام ناره‌زایی هه‌بووه بووه‌ته هۆكارى وه‌ستانى یارییه‌كه بریاردرا به:
أ- یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى بۆ یه‌ك یارى, یارى داهاتوو.
ب- غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250:000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- پێویسته یانه‌ى شێروانه ژوورى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانان له ده‌ستشۆر و W.C ئاماده بكات, به پێچه‌وانه‌وه یارى داهاتوویان له یاریگه‌ى خۆیان ئه‌نجام نادرێت و ناكرێت.
5- رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 2017/2/10 خولى راهێنه‌رانى ئاسیاوى جۆرى (سى) بۆ راهێنه‌رانى كوردستان له شارى هه‌ولێر, له كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى ده‌ستپێده‌كات.
رێبین رەمزی
