ئەم وەرزە شێروانە بێ گرفتە

ئەم وەرزە شێروانە بێ گرفتە
ئەم وەرزە شێروانە بێ گرفتە
تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانەی قەزای کفری لە گەرمیان تاکە تیپی دەڤەرەکەیە کە بەشدارە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئەمساڵ تیپەکە جیاواز لە وەرزەکانی تر پشتی بە کۆمەلێک یاریزانی لاوی شارەکەی بەستووە بۆ ئەوەی لە خولی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامی بەرچاو بەدەست بھێنێت، ھەرچەندە پێشەنگی کۆمەڵەکەی خۆی گرتووە بەڵام یانەکە ئامانجی گەورەتری ھەیە، لەم بارەشەوە کاروان محەمەد ڕاھێنەری یانەی شێروانە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" سوپاسی یاریزانەکان و دەستەی کارگێڕی دەکەم کە ئەمساڵ پاڵپشتیەکی باشیان لێمان کردووە و تا ئێستاش لە ئاستی یاریزانان و تیپەکەمان ڕازیم کە توانیویانە ئاستی باش پێشکەش بکەن ، لەبارەی گرفتەکانیشی تیپەکەش کاروان گوتی" ھیچ گرفتێکمان نییە تەنیا ئەوەیە کە بتوانین کە بە شێوەیەکی باشتر لە یارییەکانی داھاتوومان سەرکەوین و ئێستاش ھیچ گرفتێکی دارایمان نییە چونکە کارگێڕی تیپەکە ھەموو کار ئاسانیەکی بۆمان کردووە بۆ ئەوەی ئێمەش ئەنجامەکانمان دڵخۆشکەر بێت، لە داھاتووشدا کاری زیاتر لەسەر ئەم تیپە لاوە دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامی باشتر و گەیشتن بە لوتکەی یانەکانی کوردستان بەدەست بھێنین و ساڵ بەساڵیش خولەکانی کوردستان بەھێز دەبێت و ئێمەش دەمانەوێ سوود لە توانای کوڕانی شارەکەمان وەربگرین.
کارزان کانەبی
Top