یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووان مۆركرد

یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووان مۆركرد
یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی هەردوو تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووان مۆركرد بەمەبەستی یاریكردنیان لەگەڵ یانەكە لە خول و پاڵەوانێتیەكان.
بەئامادەبوونی د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانە و مەحمود عەزیز جێگری سەرۆك و د.بسیم عیسی سكرتێری یانە و بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ هەردوو تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەكە و دەستەی راهێنەران ئەنجامدرا.
لەم كۆبوونەوەیە باس لە چەندین بابەتی تایبەت بە هەردوو تیپ كرا و پاڵپشتی دەستەی كارگێری یانە بۆ ستافی راهێنەران دووپاتكراوە، پاشان بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی هەردوو تیپی لاوان و تازپێگەیشتووانی یانەكە مۆركرا.
جێگەی باسە زۆربەی یاریزانەكانی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووان دەرچووی ئەكادیمیای یانەی هەولێرە، كە لەم ماوەیەدا چەندین یاریزانی بەتوانای بۆ هەردوو تیپەكە دروستكرد.
رێبین رەمزی
Top