بە فەرمی ... بارسێلۆنا هێنانی دوو یاریزانی بۆ ریزەكانی راگەیاند

بە فەرمی ...  بارسێلۆنا هێنانی دوو یاریزانی بۆ ریزەكانی راگەیاند
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستی دوو یاریزانی نوێی بۆ یانەکەی یەکلاکردەوەو لە دوا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ڕایگەیاند.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا وینەی ئەو دوو یاریزانەیان بڵاوکردەوە کە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکەن ، ئەوانیش سانتیاگۆ بۆینۆی ئۆرۆگوایی یەکێکە لە یاریزانەکان کە لە یانەی بینارۆل یاری دەکرد لە پێشووتردا ، هەروەها ئیزیکیل باسی نایجیری دووەم یاریزانە کە یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەی خواستن لە یانەی ئانیمبای نایجیرییەوە گواستوێتییەوە بۆ ڕیزەکانی و بە یەکێک لە یاریزانە باشەکان دادەنرێت لە ڕووی جوڵەوە.

هەرچەندە یانەی وێستهام یونایتد یەکێبووە لەو یانانەی کە هەوڵی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە داوە ، بەڵام بەرشەلۆنە بژاردەی ئەو یاریزانە بوو.





محمد سلێمان
Top