لە بارەی یاریەكەی ئەمرۆی بەرامبەر بە ریال سۆسیداد زێدان چەند لێدوانێكی دا

لە بارەی یاریەكەی ئەمرۆی بەرامبەر بە ریال سۆسیداد زێدان چەند لێدوانێكی دا
زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ئاشکراى کرد، تیپەکەى سەرجەم ئامادەکاریەکانى بۆ یاریەکەى ڕیاڵ سۆسیداد کردووە و دەیانەوێت هاندەران پشتگیریان بکەن بۆ بردنەوەى سێ خاڵى یاریەکە.

زیدان دەربارەى ئاستى چەند یاریزانێکی وتی" دانێلۆ یاریزانێکى پیشەگەرە و باوەڕى تەواوى بەخۆى هەیە و هەمیشەش دەیەوێت بەشێوەیەکى سەرەکى یاری بکات و یارمەتی تیپەکەى بدات، بنزیمەش ئاستى جێگیرە و هیچ یاریزانێک لە تیپەکەى کێشەى نیە.

ئەم لێدوانى زیدان لە کاتکێدایە، رۆژنامەکانى ئیسپانیا لە ماوەى ڕابردوودا بڵاویانکردبووە کە چەند یاریزانێکى یانەکە لە زیدانى ڕاهێنەر دڵگرانن و دەیانەوێت یانەکە جێبهێڵن.

محمد سلێمان
Top