بارسا دەستی بە نوێ کردنەوە کرد
رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی بارسا گرێبەستی یاریزانی کرواتی راکتیتشی نوێ کردۆتەوە تاکو ساڵی ٢٠٢٢ لە ریزی یانەکە ئیسپانیەکە بەردەوام دەبێت لە یاری کردن، رۆژنامەی سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانی کرواتیان کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرەمی درێژە بە یاری کردن بدات لە ریزی یانە کەتالۆنیەکە ، ئەویش لەسەر داوای ئەنرێکی ڕاھێنەری یانەکەیە کە لەماوەی ڕابردوو راکتیتش ئاستێکی شایستەی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانەی بارسا ، ئەنرێکی بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم ئەستێرە کرواتیەی پێویستە لە یارییەکانی داھاتوو .
کارزان کانەبی
