بەرێوبەری وەرزشی سیڤیلیا: دەنگۆی جێهێشتنی سامپاولی دوورە لە راستیەوە

بەرێوبەری وەرزشی سیڤیلیا: دەنگۆی جێهێشتنی سامپاولی دوورە لە راستیەوە
بەڕێوبەرى وەرزشی سیڤیلیە ڕەتیکردەوە خۆرخێ سامپاولی ڕاهێنەر یانەکە جێبهێڵێت.

لە لێدوانێکیدا ڕامۆن ڕۆدریگێزى بەڕێوبەرى وەرزشی سیڤیلیە تەئکیدی کردەوە، خۆرخێ سامپاولی لەگەڵ یانەکە دڵخۆشە و لە ئێستاشدا پلانى هەیە زیاتر لە خولى ئیسپانیا تێبگات و ماوەیەکى زۆر لەگەڵ تیپەکە بمێنێتەوە.

ڕامۆن رۆدریگێز: ساوماپولی گرێبەستی لەگەڵ سیڤیلیە هەیە و باسکردنى ڕۆیشتنى ئەو ڕاهێنەرە بۆ یانەیەکى تر دوورە لە ڕاستى و لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەشی هیچ پەلە ناکەین.

ئەم لێدوانەى بەڕێوبەری وەرزشی سیڤیلیە لە کاتێکدایە، خۆرخێ سامپاولی لەلایەن یانەى بەرشەلۆنەوە گرنگی پێدەدرێت و دەیانەوێت بیکەنە جێگرەوە لویس ئینریکى ڕاهێنەرى ئێستاى تیپەکەیان.

hamataqana
Top