زیدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێكیدا پێش رووبەرووبوونەوەی سێلتافیگۆ

زیدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێكیدا پێش رووبەرووبوونەوەی سێلتافیگۆ
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زێنەدین زێدان راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە یاریکردن یان نەکردنی رۆناڵدۆ بکات و وەدڵنیاشی کردەوە کە ناڤاس لە پێکهاتەى سەرەکی بەردەوام دەبێت.

هەر لە گۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا پێش روبەروبونەوەى سیلتافیگۆ لەجامی شای ئیسپانیا کە بریارە چوار شەممە کاتژمێر: 11:15 خولەکی شەو ئەنجام بدرێت، زیدانی راهێنەر ئاماژەى بەوەدا كە ناڤاس وەک گۆڵچی سەرەکی ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت.

زیدان رەتیکردەوە باس لە یاریکردنی رۆناڵدۆ بکات و رایگەیاند سبەى پێکهاتەى یانەکە دەبینن و دەزانن کە رۆناڵدۆی تیایە یان نا.

راهێنەری ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد، رێگە چارەی تر دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەى جارێکی تر یانەکەى توشی شکست نەبێت.

زیدان ناوی ئەو یاریزانانەشی ئاشکراکرد کە هێشتا لە پێکان چاکنەبونەتەوە ئەوانیش گاریس بەیل و کوێنتراو و پیپی بەرگریکارن.

hamataqana
Top