خانمە پیرەكە بۆ جاری یازدەیەمین گۆرانكاری بۆ لۆگۆیەكەی ئەنجامدا بە دروشمێكی نوێوە

خانمە پیرەكە بۆ جاری یازدەیەمین گۆرانكاری بۆ لۆگۆیەكەی ئەنجامدا بە دروشمێكی نوێوە
ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس بۆ جاری یازدەیەمین لۆگۆیەكی نوێ و دروشمێكی نوێی بۆ یانەکەى راگەیاند و لە وەرزى داهاتوودا بەفەرمى کارى پێ دەکرێت.

یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى بە ئامادەبونى یاریزانەکانى تیپى یەکەم و سەرۆکى یانەکە، لە ئاهەنگێکدا لۆگۆى نوێى یانەکەى راگەیاند و ئاماژەى بەوەش کرد، کە لە وەرزى داهاتووەوە بەفەرمى کارى پێ دەکرێت.

لۆگۆ نوێکەى یۆڤانتۆس لەلایەن کۆمپانیاى ئنتربراندەوە دیزاین کراوە و لە رەنگى سپى و رەش پێکهاتووە.

ئەندریا ئەنێلى سەرۆکى یانەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ماناى لۆگۆ نوێکە هیماى ژیانە بەشێوەى یۆڤانتۆس و پێیوایە لۆگۆکە سەرنجى هاندەران بەلاى خۆیدا رادەکێشێت.

خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا، کە لە ساڵى ١٨٩٧ەوە دامەزراوە، لەو کاتەوە چەندین جار لۆگۆى یانەکەى گۆڕیوە و لە وەرزى داهاتوودا بە لۆگۆ نوێکەوە دەبینرێت.

hamataqana
Top