ئاماری یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ

ئاماری یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ
رۆژانی پێنجشەممە و هەینی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، كە تیاییدا لەم هەفتەیە چەند ئامارێك تۆماركرا.
- لەم هەفتەیە كەمترین گۆڵ تۆماركراوە لە كۆی شەش یاری تەنیا (4) گۆڵ تۆماركراوە.
- یاریزانی یانەی دهۆك وەلید سەلمان دوای ئەوەی توانی گۆڵ بۆ یانەكەی بەرانبەر یانەی هەولێر تۆمار بكات هاتە پێشەنگی گۆلكارانی خولەكە بە تۆماركردنی 4 گۆڵ.
- لەم هەفتەیە دوو لێدانی سزا هەژمار كرا، لە یاری ئارارات و شێروانە، عەبدولقادر تەها یاریزانی پیشەگەری ئارارات لێدانی سزای لە دەستدا لە بەرانبەردا پیشەگەری نێجیری بنجامین ئۆكۆباجی لە خولەكی 91 توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سەركەوتن بۆ یانەكەی تۆماربكات.
- لە كۆی شەش یاری تەنیا لە دوو یاری سەركەوتن تۆماركراوە و لە چوار یاری یانەكان یەكسانبوون، كە سێ یاری بە بێ گۆڵ یەكسانبوو.
- لەم هەفتەیە تەنیا یەك یاریزانی پیشەگەر گۆڵی تۆماركرد، ئەوەیش پیشەگەری نێجیری بنجامین ئۆكۆباجی یاریزانی یانەی كەركووك بوو.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیە سەفوان عەبدولغەنی راهێنەری یانەی گارە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە یانەكەی كرد بووە پێنجەم راهێنەر تا ئێستا لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی بەردەوام نەبوون.
- لە كۆی چوار گۆڵی ئەم هەفتەیە گۆڵێك بە لێدانی سزا تۆماركرا و سێ گۆڵی تر بە لێدانی شووت لە ناوچەی سزا تۆماركرا.
- لەم هەفتەیە لە كۆی چوار گۆڵ یەك گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆمار كرا و سێ گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر - دهۆك 1-1
نەورۆز - پێشمەرگەی هەولێر 0-1
برایەتی - زێرەڤانی 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم بەمشێوەیە:
1- نەورۆز 13 خاڵ
2- برایەتی 10 خاڵ
3- پێشمەرگەی هەولێر 10 خاڵ
4- گازی باكوور 9 خاڵ
5- هەولێر 9 خاڵ
6- دهۆك 6 خاڵ
7- زێرەڤانی 4 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
گارە - كەركووك 0-1
هەندرێن - سیروانی نوێ 0-0
ئارارات - شێروانە 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- كەركووك 11 خاڵ
2- ئارارات 9 خاڵ
3- زاخۆ 9 خاڵ
4- هەندرێن 9 خاڵ
5- سیروانی نوێ 8 خاڵ
6- شێروانە 8 خاڵ
7- گارە 5 خاڵ
رێبین رەمزی
Top