هاورێ جەلال پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر كردووە
هاورێ جەلال لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و پێشتر لە ریزی یانەی نەورۆز یاری دەكرد دواتر پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر كرد لەسەر راسپاردی سەمیر بابۆی راهێنەر و لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵدا بەهەمان شێوە لەسەر راسپاردی سەمیر بابۆ پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی كرد لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دووبارە هاورێ جەلال گەرایەوە یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
ئەمە یەكەم یاریزان لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گواستنەوە پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەكات.
رێبین رەمزی
