چەندین راھێنەر داوای ڕاھێنەرایەتی زاخۆیان کردووە
دوای ئەوەی لە بەرە بەیانیەکی زووی شاری ھەولێردا ڕاھێنەری یانەی زاخۆماریا کوچیرونی رۆمانی لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەبێ ئاگاداری یانەی زاخۆ بەرەوو تورکیا دەڕوات وھیچ لایەیکیش لە رۆیشتنی لە ریزی یانەکە ئاگادار ناکاتەوە تەنانەت کارگێڕی یانەی زاخۆش بەم کارە نازانن بۆیە زاخۆش دەیەوێت ڕاھێنەرێکی بەتوانا بھێنێت بۆ ھەڵسانەوەی یانەکە لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشیی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە لە دوایی رۆیشتنی ڕاھێنەری پێشوومان ماریا کوچیرونی رۆمانی ئێمە بیر لە ھێنانی ڕاھێنەری تر دەکەینەوە بۆ ئەوەی درێژە پێدەری کارەکانی خۆمان بین لە خولی عێراقی و ھەوڵیش بدەین تیپەکەمان ببەینە قۆناخی باشتر، ڕاھێنەری پێشوومان بەبێ پرسی ئێمە تیپەکەی جێھێشتووە و ئێمەش کێشەمان بە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی گەیاندوە ئەوان بەداوداچوون دەکەن، گوتیشی " ئێمە ھیچ گرفتێکی ئەوتۆ مان نییە تەنیا ئەوەیە کە نەمانتوانیوە ئەنجامی باش بەدەست بھێنین و ڕاھێنەریش بۆ ئێمە نابێتە کێشە چونکە لەئێستادا زیاتر لە ٥ ڕاھێنەر لە بەرنامەی ئێمە لە گفت و گۆداین بۆ ئەوەی کەسێک دیاری بکەین ئەوانیش ڕاھێنەری ناوخۆیی عێراقی و دەرەوەشی تێدایە بۆیە پەلەمان نییە بۆ ئەوەی بتوانین کارێکی باش بکەین، لە بارەی لە ئەگەری کەوتنی یانەی زاخۆش خەلیل گوتی " ئێمە بەھیچ شێوەیەک رێگا نادەین یانەی زاخۆ بکەوێت و لە قۆناخی گواستنەوەی یاریزانان کارێکی گەورە دەکەین و چەندین ئەستێرە دەھێنینە ریزی یانەکەمان و ڕەنگە گۆڕانکاری تریش بکەین بۆیە ھەرچی لە توانای ئێمە بێت لە ئیدارەی یانەی زاخۆ دەکەین بۆ بەرز کردنەوەی ناوی زاخۆ، بەڵام جارێک یارییەکانمان دواخراوە نازانین بەشداری خولەکە دەکەینەوە یان ھەروەھا دەمێنێتەوە.
کارزان کانەبی
