دوو یاری هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی دواخرا

دوو یاری هەولێر و زاخۆ لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی دواخرا
دوای ئەوەی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ بریاریاندا لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ بكشێنەوە، بەهۆی بێرێزكردن بەناوی كورد و پێشمەرگە لە یاریگەی نەجەف، یەكێتی تۆپی پێی عێراق شاندێكی باڵا دەنێرتە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.
لە لایەكی ترەوە لێژنەی پێشبركێ یەكێتی تۆپی پێی عێراق تا كێشەكانی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ چارەسەر دەبێت، بریاری دا دوو یاری هەردوو یانە لە هەفتەكانی 13 و 14 لە خولی نایابی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.
وا بریار بوو لە رۆژی 21ی ئەم مانگە یانەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی مینا بكات و یانەی زاخۆ رووبەرووی یانەی سەماوە ببێتەوە لە یاریگەی سەماوە.
ولە رۆژی 26ی ئەم مانگە یانەی هەولێر لە یاریگەی شەعب دەبووە میوانی یانەی شورتە و یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەفتی میسانی دەكرد.
ئەم دوو یاری هەردوو یانە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
رێبین رەمزی
Top