پێشمەرگەی ھەولێرو نەورۆز بە ٣ خاڵ گەڕانەوە، دێربی بادینان بە یەکسان بوون کۆتایی ھات
پێشمەرگەی ھەولێرو نەورۆز بە ٣ خاڵ گەڕانەوە، دێربی بادینان بە یەکسان بوون کۆتایی ھات
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ پێنج سێ یاری گرنگ لە کۆمەڵەی یەکەم بەرێوە چوو لە کلاسیکۆی شاری دھۆک ھەردوو یانەی دھۆک و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن ھەرچەندە یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامانجیان سێ خاڵی یارییەکە بوون بەڵام سەرئەنجام ھەردوو یانە بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون، یانەی نەورۆزش لەشاری ھەولێر بووە میوانی یانەی برایەتی لە یارییەکی ئاستبەرزدا ھەردوو یانە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی نەورۆز توانی یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنن وبە تاکە گۆلێک یارییەکەیان بردەوە گۆڵەکەش لە رێگای یاریزان ئاکۆ نوری کە لە خولەکی ٢٣ی یارییەکە تۆماری کرد و سێ خاڵی گرنگی بردەوە شاری سلێمانی و پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد، لە شاری کەرکووکیش ھەردوو یانەی گازی باکوور و پێشمەرگەی ھەولێر بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یارییەکەی بێ ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا گۆڵەکانی پێشمەرگە لە رێگای ھەریەک لە یاریزانان(ھیوا جەلال،عەبدوللا جەنگی) تۆماریان کرد و تاکە گۆڵی گازی باکوریش یونس شوکر تۆماری کردبریارە سبەی ھەینیش ئەم سێ یارییە لە کۆمەڵەی دووەم بەرێوە بچێت.
شێروانە-کەرکووک
ئارارات-ھەندرێن
زاخۆ-سیروانی نوێ
