ئەنتەر میلان گرێبەستێکی گران بەھا پێشکەشی کۆستا دەکات
ئیدارەی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی بەردەوامن لە خۆ بەھێز کردن و ھەوڵدان بۆ ڕازی کردنی چەندین ئەستێرەی بەتوانا لەسەر ئاستی یانەکانی ئەوروپا، کارگێڕی تیپی ئەنتەر لە ئێستا ھەوڵی زۆر دەدا بۆ ڕازی کردنی دیگۆ کۆستای ھێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی گرێیەستی لەگەڵ بکەن، میدیاکانی ووڵات ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەنتەرمیلان ئامادەیە بڕی ٥٠ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئینگلیزیەکە بۆ دەستبەرداربوون لە کۆستا بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی زۆر نزیک پەیوەندی بە یانە ئیتالیەکە بکات، ئەو بڕە پارەیە پارەیەکی یەکجار زۆرە کەوا یانەی ئەنتەر ئامادەی کردووە بۆ کۆستا، بەڵام پێ ناچێت کۆنتی ڕاھێنەری چێلسی وا بە زوویی دەستبەرداری ئەم ئەستێرەی ببێت چونکە لە ھێلی ھێرشبەری پشتی زۆر بە تواناکانی کۆستا بەستووە.
کارزان کانەبی
