ئەستێرەكەی تانگۆ بریاری داوە گرێبەستەكەی لەگەڵ بلوگرانا نوێنەكاتەوە

ئەستێرەكەی تانگۆ بریاری داوە گرێبەستەكەی لەگەڵ بلوگرانا نوێنەكاتەوە
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بڵاویکردۆتەوە دەربارەی ئەوەی کە لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێناکاتەوە و لە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی دەڕوات.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، مێسی لە کاتی وەرگرتنی پشووی هاوینە لەگەڵ خێزانەکەیدا، بڕیاریداوە کە گریبەستەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێنەکاتەوە.

مێسی دەیەوێت چاوێک بە داهاتووی خۆیدا بخشێنێتەوەو هەنگاوێکی نوێ بنێت، وە پەیوەست نەبێت بە ماوەیەکی زۆرەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە، چونکە گریبەستی ئێستای لە ساڵی ٢٠١٨ دا کۆتاییدێت.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، مێسی هەست بە ناڕەحەتی دەکات بەدەست باجەکانی ئیسپانیا و هەروەها ئەو سزایانەی کە بەسەریدا سەپێنرا لە ماوەی ڕابردوودا کە ٢١ مانگ بوو.

هەندیک لە ڕۆژنامەکانیش پێیان وایە ڕۆیشتنی مێسی پێش وادەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی، کاریکی چاوەڕوانکراو بێت.

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، داوای لە مێسی کردووە کە پەلە نەکات لە بڕیاردان.

hamataqana
Top