بریار و راسپاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

بریار و راسپاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
رۆژی شەممە 12-11-2016 یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و تەواوی ئەندامانی لە هەولێر ئەنجام دا و چەند بڕیار و راسپاردەیەكی نوێی راگەیاند، كە بەمجۆرە بوو:
1- لە یاریی نێوان خانەقین و كفری لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، وەرزی 2015-2016، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن هاندەرانی یانەی كفری، بڕیاردرا:
أ‌- غەرامەكردنی یانەی كفری بە بڕی 250 هەزار دینار
ب‌- ئاگەداریی كۆتایی بۆ یانەی كفری
2- داوا لە سەرۆك و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی دەكەین، رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەكێتیی تۆپی پێ ئامادەبن بۆ كاری پێویست.
3- بانگهێشتكردنی هەردوو یاریزانی یانەی برایەتی (سەلام ئەحمەد، سەفین مەنسووڕ) و گۆڵپارێزی یانەی گازی باكوور (نەریمان خدر) بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێ لە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ.
4- لاریمان نییە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێز (هونەر جەوهەر) ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە پۆستەكەی، ئەمەش لەسەر داوای خۆی، سوپاس و پێزانینیشمان بۆی هەیە كە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێ سەركەوتووانە كاری خۆی كردووە.
5- نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێز هونەر جەوهەر، بۆ لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان بەرزدەكەینەوە.

رێبین رەمزی
Top