پاڵەوانێکی کورد دەچێتە یابان

پاڵەوانێکی کورد دەچێتە یابان
پاڵەوانێکی کورد دەچێتە یابان
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو عەبدولکەریم ھاشم یاریزانی لاوی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەی وەرزشیی ھەولێرو ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق بەدەست بھێنێ و لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقیش لە وڵاتی ئوردەن لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی مەدالیای زیوی بەدەستھێنا لە کێشی ٨٥کگم دوای ئەوەی توانی ١٣٧کگم بە خەتف و ١٧٠گکم بە نەتەر بەرز بکاتەوە بۆیە یەکێتی ناوەندی بەرز کردنەوەی قورسایی عێراقی جارێکی تر بانگەشتیان کردوە بۆ ئەوەی لە وڵاتی بەشداری لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا بکات، لەم بارەشەوە عەبدولکەریم ھاشم یاریزانی یانەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردوو لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عێراق توانیم پلەی یەکەم بەدەست بھێنم لە کێشی خۆم و لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام ھەبوو جارێکی تر بانگەشتی ھەڵبژاردەی عێراق کراوم بۆ ئەوەی بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا بکەم لە وڵاتی یایان کە بڕیارە پاڵەوانیەتیەکە لە ٨ی مانگی داھاتوو دەست پێکات و تاکو ١٦ی ھەمان مانگ بەردەوام دەبێت بڕیارە ھەڵبژاردەی عێراق زووتر بچێتە ئەو وڵاتە لەم ھەفتەیەش دەچینە نێو کەمپێکی مەشقی لە شاری بەغداد من تاکە یاریزانی کوردم کە دەست نیشان کراوم بەھیوای ئەوەم ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنم.

کارزان کانەبی
Top