پويۆل لە ئاهەنگێکدا لە دوای بارسێلۆنا باشترین یانەی دیاری کرد
پويۆل شەوی سێشەممە بەشداریی لە خەڵاتی پێدانی پێی ئاڵوتنی کرد بە جيانلوجی بوفۆنی گۆڵپارێز، هەر لەو ئاهەنگەشدا لێدوانێکی لەسەر ئەو يانەيە دا کە چەند ساڵێکە بووەتە هاندەری.
پويۆل رايگەياندووە، زۆر هاندەری يانەی ئەیسی ميلانی ئيتاڵييەو بە گرنگييەوە سەيری يارييەکانی دەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە پاولۆ ماڵدينی بەرگريکار و ئەفسانەی ئەو يانەيە کە لەماوەی ساڵی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٩ ياریی بۆ کردووە، وايکردووە ئەم ببێتە هاندەريان.
لە ئێستادا پويۆل لە وەرزش دوورنييە و لە چالاکييەکانی دوور نەکەوتووەتەوە چونکە بەڕێوبەری وەرزشييە لە يەکێتی تۆپی پێی ئيسپانيا.
hamataqana
