یایا تۆرێ لە پەیوەندی كردن بە یانەی ئینتەر میلان نزیكە

یایا تۆرێ لە پەیوەندی كردن بە یانەی ئینتەر میلان نزیكە
دوای ئەوەی كێشە كەوتە نێوان یایا تۆرێ و پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانە مان سیتی و دەنگۆی چوونی ئەم یاریزانە ئیڤواریە بۆ یانەیەكی ئیتاڵی لەسەر ئەم یایەتە بەڕێوەبەری كارەكانی یایا تۆرێی ئیڤواری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئەو هەواڵانەی پشتڕاتسكردەوە، كە باس لەچوونی یاریزانەكە بۆ یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی دەكەن.

تۆتۆ میركاتۆ ویبی بەڕێوەبەری كارەكانی تۆرێ‌ راشیگەیاندووە، یاریزانە ئیڤوارییەكە ئامادەیی نیشانداوە بەوەی روو لەیانەی ئەنتەرمیلان بكات‌ و ئەگەریش هەیە بەم نزیكانە روو لەو یانەیە بكات.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، تاكە كێشە لەبەردەم چوونی تۆرێ‌ بۆ ئەنتەرمیلان مابێت ئەوەیە، كە یانەی سیتی داوای بڕە پارەیەكی زۆر دەكات‌ و یانە ئیتالییەكەش ئامادەنییە ئەو پارەیە بدات.

hamataqana
Top