ئیبرا لە لایەن مان یونایتدەوە سوپرایزی بۆ ئامادە دەكرێت
رۆژنامەى میترۆى بەریانى بڵاویکردەوە، ئیدارەى مانچستەر یونایتد سەرسامن بەئاستى ئیبراهیمۆڤیج و بەنیازن بۆ سێ ساڵى تر گرێبەستى نوێ بکەنەوە.
میرۆر باسی لەوەکردووە کە پزیشکەکانى مانچستەر یونایتد دڵنیایان داوەتە بەرپرسانى یانەکە لەتواناى جەستەیی ئیبراهیمۆڤیج و پێیان وایە تا سێ ساڵى داهاتوو ئەتوانێت ئاستى بەرز پێشکەش بکات.
ئیبراهیمۆڤیج لەگواستنەوەى یاریزانانى وەرزى هاوینەى ئەمساڵ بەگرێبەستێکى ئازاد و بۆ ماوەى یەک ساڵ پەیوەندى بە مانچستەر یونایتدەوە کرد و ناوبراو لە چوار یارى یانەکەى توانیویەتى چوار گۆڵ تۆماربکات.
hamataqana
