نولیتۆ باشترین گواستنەوەی ھاوینەی ئەمساڵ بووە

نولیتۆ باشترین گواستنەوەی ھاوینەی ئەمساڵ بووە
نولیتۆ باشترین گواستنەوەی ھاوینەی ئەمساڵ بووە
دوای ئەوەی مانویل نولیتۆی یاریزانی یانەی سەلتافیگۆو ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبەرامبەر ١٨ملیۆن بۆ یانەی مان سیتی باشترین گواستنەوەی ھاوینە بووە، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا نولیتۆ باشترین گواستنەوەی ھاوینەی ئەمساڵ بوو بۆ یانەی مان لە ناو سەرجەم یانەکان بەپ ێی ئەو ڕاپرسیەی کەوا لە نێوان دەنگدەرانی ئەنجامدراوە کەوا نولیتۆ توانی ١٢ھەزار و ٢٠٠ دەنگی ھێناوە لە پلەی یەکەم دێت لە دوای ئەویش ماریۆ گۆتزەی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند ١٠ھەزار و ٥٠٠دەنگی ھێناوە کە یانەکەی لەبەرامبەر ٢٢ملیۆن یۆرۆ ھێناویەتە یانەکەی لە دوای ئەوانیش تۆمار ھێلمسی ئەڵمانی کە ئێستا ھاتۆتە میونخ لەبەرامبەر ٣٥ملیۆن یۆرۆ بە پلەی سێ یەم دێت کە ١٠ھەزار و ٤٠٠دەنگی ھێناوە لە دوای ئەوانیش ھەریەک لە براڤۆی گۆڵپارێزی ئیچستای مان سیتی و ریناتۆ شانسێز لە یانەی باڤاری و ئۆمتیتی بۆ بارسا و کانتی بۆ یانەی چێلسی و لۆکاس پیریز بۆ یانەی ئەرسناڵ و گۆندوگان بۆ یانەی مان سیتی و کیڤین گامیرۆ بۆ یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدرید لە دوای ئەوانە دێت لە ڕاپرسیەکە ، نولیتۆ دوای ئەوەی یەکەمی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستھێناوە ٣ گۆڵی تۆمارکردووەو ٩خاڵیشی بۆ تیپەکەی کۆکردۆتەوە وھەرچەندە پول پوگبا و ھیگواین و بە گرێبەستی گران بەھا چوونەتە ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و یۆڤی بەڵام دەنگی پێویستیان نەھێناوە لەم ڕاپرسیە.
کارزان کانەبی
Top