زلاتان كرایە كوردی
لە كتێبەكە ئاماژە بە چونی زلاتان ناكات بۆ یانەی پاریس سانجێرمان و مان یونایتد، چونكە لە ساڵی 2011 چاپ كراوە، نووسەری بەناوبانگ دەیڤید لاگیر كرانتز كتێبەكەی نوسیوە، دواتر بۆ سەر چەند زمانێكی تریش وەرگێڕدراوە.
زلاتان لەكتێبەكەدا زۆر راستگۆیانە باس لەلایەنی باشە و خراپەی ژیانی وەرزشی و كۆمەڵایەتی خۆی دەكات، تیشك دەخاتە سەر هەمو, ئەو ئاستەنگ و گیروگرفتانەی هاتونەتە بەردەمی، بۆ گەیشتن بە ئامانج و خەونەكانی چەندین ئاستەنگی بڕیوە و رێگای سەختی تاقیكردۆتەوە، هەرگیز لە بەرامبەر ئاستەنگەكانی ژیان كۆڵی نەداوە، پێم وایە وەرزشكاری كورد لە رێگای خوێندنەوەی ئەو كتێبە دەتوانن سوود لە وانە جوانەكانی ژیانی زلاتان وەربگرن و سوودی لێ ببینن.
زلاتان لە كتێەكەدا باس لە ساتە خۆش و ناخۆشەكانی لەگەڵ یانەی ئەیاكس ئەمستردام و یوڤێنتوس و ئینتەر میلان و ئەی سی میلان و بارسێلۆنا دەكات.
ناوەندی رۆشنبیری و هونەری ئەندێشە لە سلێمانی سەرپەرشتی چاپەكەی كردوە.
رێبین رەمزی
