دوو كچە یاریزان كۆچی دوایان كرد

دوو كچە یاریزان كۆچی دوایان كرد
دوای تێپەربوونی 48 كاتژمێر بەسەر مردنی یاریزانی كامیرۆنی پاتریك ئیكینگ، كە لە یانەی دینامۆ بۆخارستی رۆمانی یاری دەكرد، بەهۆی جەڵتەی دڵ، رۆژی یەكشەممە دووبارە لە خولی رۆمانیا یاریزانێكی تری كامیرۆنی كۆچی دوایی كرد.
كچە گۆڵپارێزی یانەی فیمینا ستارز ئەپۆلۆی رۆمانی جانین كریستل دجۆمانگ-ی كامیرۆنی تەمەن 26 ساڵ، پێش ئەنجامدانی یارییەك لە هەفتەی شەشەمی خولی پلە یەكی رۆمانیا بۆ تۆپی پێی لەسەر ئاستی ئافرەتان لە كاتی خۆگەرمكردنەوە بۆ یارییەكە ناوبراو ئازاری لە سینگ-ی هەبووە راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانە گواستراوە و پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد، هەرچەندە تا ئێستا بەفەرمی هۆكاری كۆچی دوایی یاریزانەكە دیارینەكراوە، بەڵام بە پێی سەرچاوەكان ئەم یاریزانەش بەهۆی جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە.

لە لایەكی ترەوە لە وڵاتی میسر كچە یاریزانێكی میسری ئیسرا حوسنی تەمەن 17 ساڵ، كە لە یانەی (صید محلە)ی میسری یاری دەكات بەهۆی (خواردنەوەی زمانی) كۆچی دوایی كردووە.
لە كاتی بەرێوەچوونی یاری نێوان هەردوو یانەی صید محلە و ناوەندی لاوانی میت خولی لە خولی نایابی میسر بۆ تۆپی پێی لەسەر ئاستی كچان، لە گێمی یەكەم یانەی صید محلە 5 گۆڵی تۆماركرد بۆیە تیپی بەرانبەری لە یارییەكە كشاوە، بۆیە راهێنەری یانەی صید محلە بریاری دا دوای یارییەكە یاریزانەكانی تیپەكەی بەسەر دوو تیپ دابەش بكات بۆ ئەنجامدانی یارییەك، لە كاتی بەرەێوەچوونی یارییەكە ئیسرا و یاریزانێكی تر بەیەك دەكەون راستەوخۆ ناوبراو دەكەوێتە سەر زەوی و لە هۆش خۆی دەچێت و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە كۆچی دوایی دەكات، راپۆرتی پزیشكی نەخۆشخانە هۆكاری مردنی یاریزانەكە بۆ (خواردنەوەی زمان)(بلع لسان) گەراندنەوە.
رێبین رەمزی
Top