ھەفتەی داھاتوو باڤاری و دۆرتمۆند چارەنووسی یاریزانێک دیاری دەکەن
ھەردوو یانەی بایرن میونخ و دۆرتمۆندی وڵاتی ئەڵمانیان گەیشتوونەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی لە ھەفتەی داھاتوو چارەنووسی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند ھێلمز دیاری بکەن بۆ ئەوەی ھەموو ئەگەرەکان یەک لای بکەنەوە، یانەی دۆرتمۆند ئەوەیان ئاشکرا کردوەکەوا لە دە رۆژی ڕابردوو ھێلمز ئەوەی بە یانەکەی گوتووە کەوا ئارەزووی یاری کردن لە ریزی یانەی باڤاری دەکات لە ھاوینی ئەمساڵ، لە ھەمان کاتدا یاریزانی ناوبراوی تەمەنی ٢٧ساڵ گرێبەستەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٧یە ، رۆمەنیگەی سەرۆکی یانەی باڤاری ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لەئێستادا ئارام دەگرن لەسەر ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بتوانین لە دواین ھەفتەی خولی ئەڵمانی ھێنانی ئەم یاریزانە یەک لای بکەینەوە رۆژنامەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا گرێبەستی ئەم یاریزانە دەگاتە ٤٠ملیۆن یۆرۆ.
کارزان کانەبی
