ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە و باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2015 مێژووێكی تازەی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا تۆماركرد، بە تۆماركردنی دوو گۆڵ لەبەرامبەر یانەی ئیبار میسی ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزە گەیشتە 21 گۆڵ و بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی یانەكانی ئیسپانیا لە هەشت وەرزی لەسەریەك 20 گۆڵ و زیاتر تۆمار دەكات، نزیكترین ركابەری میسی لەم ریكۆردە كریستیانۆ رۆنالدۆیە كە لە حەوت وەرزی لەسەر یەك 20 گۆڵ و زیاتری تۆمار كردووە.
میسی لەم وەرزەدا دوو مانگ بەهۆی پێكانەوە یاری نەكردووە، بەڵام لەگەڵ دووركەوتنەوەی لەم ماوەیەدا میسی توانی 21 گۆڵ تۆمار بكات و ریكۆردێكی تازە بەناوی خۆی تۆمار بكات، هەروەها میسی لە ساڵی 2016 باشترین ئاست پێشكەش دەكات و لە17 یاری لەم ساڵەدا 22 گۆڵی تۆمار كردووە لەسەرجەم خولەكان .