هەڵبژاردەی عێراق ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر دەكاتەوە

هەڵبژاردەی عێراق ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر دەكاتەوە
وا بریارە رۆژی پێنجشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی شاندی هەڵبژاردەی عێراق بگاتە شاری هەولێر بەمەبەستی ئەمجامدانی ئۆردوگای مەشقی بۆ ماوەی پێنج رۆژ.
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی ئۆردوگایەكی مەشقی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە شاری هەولێر دەكاتەوە دواتر رۆژی 15ی ئەم مانگە بەرەو وڵاتی ئێران بەرێدەكەوێت بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە بەرانبەر هەڵبژاردەی سوریا لە رۆژی 17ی ئەم مانگە پاشان ئەنجامدانی دوو یاری گرنگ و چارەنووساز بەرانبەر هەردوو هەڵبژاردەی تایڵاند و ڤێتنام.
لەم ئۆردوگایە تەنیا 14 یاریزان مەشقی خۆیان لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر ئەنجامدەدات و یەك یاریزانی كورد بانگهێشتكراوە، ئەویش یاریزانی یانەی هەولێر هەردی سیامندە و لە وڵاتی ئێران یاریزانی پیشەگەری كورد لە وڵاتی پورتوگال ئوسامە رەشید پەیوەندی بە هەڵبژاردەكە دەكات.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ ئۆردوگاە مەشقیەكە بریتیە لە (جەلال حەسەن، محەمەد گاصد، هەردی سیامند، فەیسەل جاسم، عەلا مەهاوی، وەلید سالم، مەهدی كامل، ئەمجەد عەتوان، عەلی حەسنی، یونس مەحمود، عەلا عەبدولزەهرە، موهەند عەبدولرەحیم، ئەیمەن حوسێن).
جێگەی باسە عەلی جەبار سەرۆك شاندە و كامل زەغیر سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەكەیە و یحیی عەلوان راهێنەر و نەزار ئەشرەف یاریدەدەری راهێنەرە لەگەڵ ستافی كارگێری هەڵبژاردەكە رۆژی پێنجشەممە دەگەنە شاری هەولێر.
رێبین رەمزی
Top