سوزان پۆلگار کتێبێکی دیکەی تابەت بەشەترەنج بلاودەکاتەوە

سوزان پۆلگار کتێبێکی دیکەی تابەت بەشەترەنج بلاودەکاتەوە
ھاوار مورتکەیی
چۆن حیکمەتی شەترەنج یارمەتیدەر دەبێت بۆ داھات، ئەمە ناونیشانی ئەو کتێبەیە کە لەم رۆژانە سۆزان پۆلگار خستیە کتیبخانەی شەترەنجەوە، ئەم کتیبە شێوازی بەڕێوەبردنی داراییت بۆ دەستەبەر دەکات و رێگای بوونت بە باشترین وەبەرھێن نیشان دەدات، سوزان پۆلگار باس لەوە دەکات کە بنەمای یاریزانی شەترەنج زۆر گرنگە و لەتوانایدا ھەیە ستراتیژییەتێک دابرێژێت بۆھەر بارودۆخێک کە بێتە ئاراوە.
ھەر لەو کتێبەدا ئەوەی باس کردووە کە وەبەرھێنەران لە جیھان تەنھا لەوەدا سەرکەوتوو بوونە کە ھەندێ حیلە دەزانن بۆ دەستنیشانکردنی پشک و بونیادنانی بودجەیەک، بەڵام بەدیلی ئەمە پەیدا کردنی سامانێکە کە پێویستە سەرمایەدار ئەو توانایەی ھەبێت لە چاودێری و دیراسەتکردنی جیھانی دارایی و کەی سەرفکردنی، ئەمەش خودی شەترەنجزان لەتوانایدا ھەیە ئەو ستراتیژیەتە دابرێژێت، بۆیە دەبینین دەوڵەمەندە و خاوەن مولکەکان لە جیھان پشت بە بنەما ستراتیژییەکانی یاریزانانی شەترەنج دەبەستن، بەتایبەتیش شەترەنجزانانی ھەڵگری بڕوانامەی گراند ماستەر و لەو گەشە داراییەدا فێریان دەکەن ‌.
Top