لە خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی ھەولێرو دھۆک و گارە سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد
لەمیانی یارییەکان خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان سێ یاری گرنگ بەرێوە چوو، لە شاری دھۆک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی دھۆک و برایەتی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو چەندین ھەوڵی بەدەستھێنانی گۆڵ و سێ خاڵەکەیان دەدا، سەرئەنجامیش یانەی دھۆک توانی سەرکەوتنێکی گەورە بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بەدەست بھێنێت و یانەی برایەتی بێ ھیوا کردن لەسەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتوو سێ خاڵی گرنگی خستە سەر کۆی خاڵەکانی، ھەر لە دھۆکیش گارە میوانداری نەورۆزی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی گارە بە ھەمان ریتمی یارییەکانی پێشوو توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن یارییەکەشیان بە تاکە گۆلێک بردەوە و ھیوای بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی داھاتوو زیاتر بوو، یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش لە شاری کەرکووک بووە میوانی یانەی سۆلاڤ لە یارییەکی بەھێزدا کوڕانی پێشمەرگە توانیان بە ئاست و ئەنجام لە یانەی سۆلاڤ ببەنەوە بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ ھەردوو گۆڵەکەش لەرێگەی یاریزان شوان مامۆ تۆمارکراو پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد.
گروپی دووەم
١-پێشمەرگەی ھەولێر ١٧خاڵ
٢-دھۆک١٦خاڵ
٣-گارە ١٥خاڵ
٤-نەورۆز١١خاڵ
٥-برایەتی ١٠خاڵ
٦-سۆلاڤ٢خاڵ
