لە خولی پلە یەکی کوردستان سیروانی نوێ درێژەی بە ئەنجامە باشەکانی دا

لە خولی پلە یەکی کوردستان سیروانی نوێ درێژەی بە ئەنجامە باشەکانی دا
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری لە کۆمەڵە جیاوازەکان بەرێوە چوو، لە دێربی شاری سلێمانی لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی ئاشتی و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ توینان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە سێ یەم سەرکەوتنی لەسەر یەکیان تۆمارکرد،یانەی دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سێمێلی کەرکووکی کردو لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز ھەردوو لا بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون، لە شاری کەرکووکیش یانەی کۆیە ڕووبەرووی یانەی خاک بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی کۆیە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە بە سێ خاڵی گرنگ گەڕانەوە کۆیە، یانەی سرانیش لە شاری ڕانیە بە سێ خاڵی گرنگ گەڕایەوە شاری سۆران دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ لە سانەی شەھیدانی خاوەن یاریگا بباتەوە،لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی گازی باکور و ھەلۆ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز ھەردوو تیپ بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون، یانەی ھەڵەبجەی شەھیدیش لەسەر یاریگای خۆی لە پارێزگای ھەڵەبجە ڕووبەرووی یانەی سەورەی کەرکووک بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بەبێ کۆڵ یەکسان بوون و خالێکیان بۆ خۆیان دابەشکرد.
Top