مانچستەر یونایتدیش ئۆبامیانگی دەوێت
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی رایگەیاند كە یاریزان ئۆبامیانگ ئامانجی ژمارە یەكە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو بۆ ئەم مەبەستەش یانەی شەیتانە سوورەكان بڕی 50 ملیۆن پاوەندی تەرخانكردووە بۆ هێنانی ئەم یاریزانە بۆ یاریگای ئۆلد ترافۆڵد لەگەڵ مووچەیەكی هەفتانە كە دەگاتە 200 هەزار پاوەند.
یانەی مانچستەر یونایتد بە نیازە گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەی بكات بە تایبەتی لە ئەگەری هاتنی راهێنەری پورتوگالی جوزی مۆرینهۆ بۆیە ئۆبامیانگ یەكێكە لە ئامانجە سەرەكیەكانی كارگێڕانی ئەم یانەیە بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانە مانچستەر یونایتد.
جێگای ئاماژە پێكردنە هەریەك لە یانەكانی ئەرسنال و بەرشلۆنە و چەندین یانەی دیكە بایەخ بە تواناكانی یاریزانە گابۆنیەكەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئۆبامیانگ دەدەن.
