لە خولی نایابی کوردستان سبەی لە دێربی پایتەخت ھەولێرو ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لەدرێژەی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام بدرێت، لە کۆمەڵەی یەکەم سبەی پێنج شەممە سێ یاری بەرێوە دەچێت، لە شاری ھەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە دێربی پایتەختدا ھەردوو یانەی ھەولێرو ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر ئامادەکاری پێویستیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەربکەن ودرێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن پێشەنگی یانەکان قایمتر بکەن ، لەبەرامبەریشدا یانەی ھەندرێنی دواین ریزبەندی یانەکان بۆ ئەم یارییە لەسەر دەستی دلشاد مەعروفی ڕاھێنەری یانەکە ئامادەکاری باشی کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سەرکەوتن بۆ خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێز و گرنگەکانی ئەم ھەفتەیە دیچتە ھەژمارکردن، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی ئارارات و کەرکووک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئارارات لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر یاریگای خۆیان سێ خاڵی گرنگ لە یانەی کەرکووکی میوانداریان وەربگرن، ھەر چەندە ئاستی یانەی ئارارات وەکو پێیوستە و بۆیە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ڕاھێنەری تیپەکە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی تر ھەنگاو نان بۆ خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان، یانەی کەرکووکیش کە ئەم وەرزە ئاستی وەکو پێویستە بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ئارارات نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە و ئامانجی سەرکەوتن و چوونە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەیەتی دارەوان قادری ڕاھێنەر پلانی باشی دارێژیەوە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن، لە کەلاریش ھەردوو یانەی شێروانە و زێرەڤانی بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین ھەرچەندە ھەردوو یانە لە یاری ڕابردوو سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستھێناوە بۆیە زێرەڤانی شەڕی پێشەنگ و خانەکانی پێشەوە دەکات و شێروانەش نایەوێ لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی بەدەستی بەتاڵ بێتە دەرەوە بۆیە ھەردوو یانە ئامانجیان سێ خاڵی یارییەکە دەبێت، رۆژی ھەینیش سێ یاری گرنگ لە کۆمەڵەی دووەم بەرێوە دەچێت یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە شاری ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە لەسەر دەستی ڕاھێنەرانیان فاتیح حمە خان و سەمیر بابۆ ئامادەکاری پێویستیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین چونکە کێبرکێ ھەردوو یانەکە تاکو ئێستا بەردەوامە لەسەر بەدەستھێنانی پلێتەکانی پێشەنگی یانەکان ، سەرکەوتنی ھەریەکێک لەم تیپە تاڕادەیەک لە پێشەنگی زیاتر نزیک دەکاتەوە بۆیە سبەی ھەردوو ڕاھێنەرەکە سەرجەم کارتەکانی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئاست پێشکەش بکەن لە یارییەکەدا، لە شاری دھۆکیش لە دێربی ئەو شارەدا ھەردوو یانەی دھۆک و گارە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە لەوپەری ئامادەباشیدان بە تایبەتی کە ھەفتەی ڕابردوو گارە سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێناوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی و دھۆکیش بە خالێک ڕازی بووە بۆیە پێشەبینی دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە دھۆکییەکان بە سەرکەوتنیان زیاتر پێشەنگ قایمتر دەکەن ، گارەش بە ئامانجی ھەنگاونان بۆ خانەکانی پێشەوە تێدەکۆشن، لە شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی نەورۆز و سۆلاڤ بەیەک دەگەن ھەر چەندە نەورۆز ئەم وەزرە نەیتوانیوە ئاستی شایستە پێشکەش بکات و سۆلاڤیش ھیچ ھیوایەکی ئەوتۆی نەماوە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو بۆیە بۆ یارییەکەی سبەی ھەردوو تیپەکە بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە یاری دەکەن، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
گروپی یەکەم
١-ھەولێر١٢خاڵ
-زاخۆ١٢خاڵ
٣-کەرکوک٩خاڵ
٤-زێرەڤانی ٩خاڵ
٥-ئارارات ٨خاڵ
٦-شێروانە ٧خاڵ
٧-ھەندرێن ٦خاڵ
گروپی دووەم
١-دھۆک ١٣خاڵ
٢-پێشمەرگەی ھەولێر١١خاڵ
٣-برایەتی ١٠خاڵ
٤-گارە٩خاڵ
٥-نەورۆز٨خاڵ
٦-سۆلاڤ٢خاڵ
