ڤالدیراما هۆكاری دوورخستنەوەی خامیس ئاشكرا دەكات

ڤالدیراما هۆكاری  دوورخستنەوەی خامیس ئاشكرا دەكات
ئەفسانەی پێشووی كۆڵۆمبیا كارلۆس ڤالدیراما هۆكاری وەلاوەنانی هاونیشتیمانیەكەی خامیس رۆدرێگز لەلایەن ڕاهێنەری پێشووی یانەی شاهانە رافائیل بینیتێز ئاشكرا دەكات. لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لەزاری ڤالدیراما ئاشكرای كردوە ئەو پاڵنەرانە چی بووە كە هاونیشتیمانیەكەی خامیس رۆدرێگز لەلایەن بینیتیزەوە لەریزی پێكهاتەی یانەی شاهانە دوورخرایەوە ئەمیش بەبیانووی لاوازی توانای جەستەیی. هەروەها ڤالدیراما روونیكردۆتەوە كێشەی بینیتێز لەگەڵ خامیس رۆدرێگز توانای جەستەیی نەبووە وەك ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە رایگەیاندبوو لەپێشوو، بەڵكو بینیتیز لایەنگری دەكرد لەبەشداریپێكردنی یاریزانان و لەبەرژەوەندی یاریزانی تر بڕیاری دەدا. ئەو ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا وتیشی خۆشبەختانە چانس یاوەری رۆدرێگز بوو لەئێستادا ڕاهێنەریكی نوێ ئەركی ڕابەرایەتی یانەی قەڵای سپی دەكات و لەگەڵ هاتنیشی هەلی بە رۆدرێگزداوەو ئەو یاریزانە لەوەتەی زێدان هاتووە سێ پاسی یەكلاكەرەوەی داوەو گۆڵێكیشی تۆمار كردوە، بۆیە لەوباوەڕەدام رۆدرێگز ئامادەییە بۆ یاریكردن. لەكۆتا قسەكانیدا ڤالدیراما دووپاتیكردەوە خامیس لەیاریەكانی جامی جیهانی 2014 تواناو بەهرەكانی خۆی نمایشكرد هەر ئەوەش بوو كە پاڵی بەیانەی ریال مەدریدەوە نا تا بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە بەتوانایە ئەنجام بدەن.
Top