لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو دھۆک بەیەک دەگەن

لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو دھۆک بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی ھەشتەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆمەڵەی دووەم سێ یاری بەرێوە دەچێت، پێشمەرگەی ھەولێر لە پیرمامەوە میوانداری دھۆکی پێشەنگی یانەکان دەکات، ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ھەژماردەکرێت چونکە ھەردوو یانە لە پلەکەکانی یەکەم و دووەم دێن لە ریزبەندی یانەکان بۆیە سەرکەوتنی ھەریەکێکیان دەبێتە سەری لیستی تیپەکان دەگرێت، کوڕانی پێشمەرگە بە پشت بەستن بە پلانەکانی سەمیر بابۆی ڕاھێنەر و یاریگا ئامانجیان لە زەویدانی دھۆکە بۆ ئەوەی گەورەیی خۆیان بەسەلمێنن لە خولەکە و بە شایستەیی پێشەنگی یانەکان لە تیپی دھۆک وەربگرن، دھۆکیش کە لە خولی عێراق پاشەکشەی کردوە ژمارەیەک یاریزانی بەھێزی گەڕاندۆتەوە خولی کوردستان بۆیە دەوێت لەم خولە برا گەورەیی خۆی بەردەوام بکات و ئاشتی مستەفای ڕاھێنەریش بۆ سێ خاڵی یارییەکە ھاتۆتە شارۆچکەی پیرمام پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە، یانەی برایەتیش لەسەر یاریگای خۆی لە پایتەختی کوردستان میوانداری نەورۆزی شاری سلێمانی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی برایەتی نایەوێ لەسەر یاریگای خۆیان بە دەستی خاڵی بچنە دەرەوە ھەر چەندە ئەرکیان زەحمەتە لەبەرامبەر کوڕانی نەورۆز بۆیە پێش بینی دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت ھەر دوو تیپەکەش چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە چونکە لە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری داوی یەکسان بوون بوون، لە شاری کەرکووکیش یانەی سۆلاڤی ئەو شارە میوانداری یانەی گارەی دھۆک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی سۆلاڤ چاویان لەوەیە بتوانن یەکەم سێ خاڵی گرنگ لەسەر دەستی ڕاھێنەرە تازەکیان بەدەست بھێنین و خۆیان لە دواین پلەکانی ریزبەندی یانەکان رزگار بکەن، یانەی گارەش بە ئامانجی سێ خاڵ و رزگار بوون لە خانەکانی دواوە دەجەنگێ بۆیە پێش بینی دەکرێ ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ پلانی تازە بکار بھێنین بۆ تام کردنی سەرکەوتن، سبەی ھەینیش لە کۆمەڵەی یەکەم سێ یاری بەرێوە دەچێت لە شاری ھەولێر یانەی ھەندرێنی بریندار ڕووبەرووی یانەی شێروانەی ھاودەردی دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش پێش بینی دەکرێ دلشاد مەعروفی ڕاھێنەری یانەکە پلانی تۆکمەی دانا بێت بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردووی بکاتەوە کە لەسەر یاریگای خۆی دووچاری ھات لەبەرامبەر یانەی ئارارات بۆیە بۆ ئەم یارییە ئامادەکاری پێویستی کردوە و نایەوێ بەدەستی بەتاڵ لەسەر یاریگای خۆی بێتە دەرەوە بۆ ئەم یارییەش دەستەی ڕاھێنەران کارتی خۆیان بە کار دەھێنین بۆ ئەوەی شێروانە دووچاری شکست بکات، یانەی شێروانەش کە ئەم وەزرە ھیچ سەرکەوتنێکی تۆمارنەکردوە و بۆیە بۆ یارییەکەی ئەمرۆ وەلی کەریمی ڕاھێنەر بە ئامانجەوە دەروانێتە یارییەکە بۆ ئەوەی بتوانێ یکەم سێ خاڵ لەم وەرزە بەدەست بھێنێت شێروانە و سەرکەوتن بەیەکەوە ئاشت بکاتەوە ھەرچندە ئەوەش دەزانن کە ئەرکیان زەحمەتە لەبەرامبەر کوڕانی ھەندرێن کە ھەفتەی ڕابردوو بریندار کراوە بۆیە پێش بینێ دەکرێ یارییەکی بەھێز بێت لە نێوان ھەردوو تیپەکە، ئاراراتی پیرمامیش لە یارییەکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی زێرەڤانی دەبێتەوە لە شاری دھۆک بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین، یاریزانانی ئارارات بە پشتیوانی پلانی ڕاھێنەر سەعدی ناسر ویاریزانانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن، زێرەڤانیش کە ھەفتەی ڕابردوو یەکەم سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بۆ ئەم یارییەش خۆی مەلاس داوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامی دڵخۆشکەر بدات، لە کەرکووکیش یانەی زاخۆ لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی کەرکووکی خاوەن یاریگا و ھاندەران دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان و خۆیان لە خانەکانی پێشەوە نزیکتر بکەنەوە پێش بینیش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، ھەردوو یانەی ھەولێرودھۆک لە پێشەنگی ھەردوو کۆمەڵەکە دێن.
Top