یانەی دهۆك دابەزیە خولی پلە دووی عێراق

یانەی دهۆك دابەزیە خولی پلە دووی عێراق
ئەمرۆ چوارشەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بەفەرمی چەند بریارێكی گرنگی دا، كە تیاییدا سزایەكی قورسی یانەی دهۆك كرا.
لەم كۆبوونەوەیە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بریاری دا یانەی دهۆك بۆ خولی پلە دووەكانی عێراق دابەزێت و سزادانی بە بری 25 ملیۆن دینار بەهۆی كشانەوەی لە خولی نایابی عێراق لەم وەرزە پێش كۆتایی هاتنی خولەكە بە 5 هەفتە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئەنجامی هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی لقی شارەكانی عێراق پەسند كرا.
رێبین رەمزی
Top