یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریارێكی گرنگی دا

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریارێكی گرنگی دا
بەمەبەستی دەرفت دان بە یاریزانە لاوەكان و بەشداریكردنی زیاتر لە یارییەكان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریارێكی گرنگی لە بەرژەوەندی یاریزانەكان و هەروەها یانەكانیش-ی دا.
لەمباریەوە دلشاد ساڵح سەرۆكی لێژنەی پێشبركێیەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: دوای گفتوگۆكردن بریاردرا، كە یانەكان دەتوانن لەم ماوەیەك گرێبەست لەگەڵ یاریزانەكان مۆربكەن، بەلام بە دوو مەرج.
1- دەبێت یاریزانەكان دەستبەردار (استغنا)ی یانەكەی هەبێت.
2- نابێت یاریزان بەهیچ شێوەیەك لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بەشداری هیچ یارییەكی یانەكەی كردبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا دلشاد ساڵح گوتی: یانەكانی خولی پلە نایابی فاست لینكی كوردستان و خولی پلە یەكی كوردستان دەتوانن سوود لەم بریارە وەربگرن، بۆیە هەر لە رۆژی سێشەممەوە یانەكان دەتوانن پەیوەندی بە لێژنەی پێشبركی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان یانەكان تەنیا مافیان هەیە 30 یاریزان لە لیستی كشوفات ناونووس بكەن، هیچ یانەیەك ناتوانێت زیاد لە ژمارەیە یاریزان لە لیستەكە زیاد بكات.
رێبین رەمزی
Top