جاسم محەمەد سەلێمان چووە یانەی گارە
جاسم محەمەد سەلێمان یەكێكە لە یاریزانە دیارەكانی پارێزگای دهۆك و ماوەی 18 ساڵە لە ریزی یانەی دهۆك یاری دەكات و توانی نازناوی خولی عێراق لەگەل یانەكەی بە دەستبهێنێت و هەروەها بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا بكات.
جێگەی باسە یانەی گارە لە كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی كوردستان یاری دەكات و لە ئێستا لە ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ.
رێبین رەمزی
