هەڵبژاردنی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام درا

هەڵبژاردنی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام درا
رۆژی شەممە لە هۆڵی نوێنەرایەتی لقی سلێمانی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان هەڵبژاردنی لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجامدرا.
ئەم هەڵبژاردنە بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجامدرا، كە لێژنەیەك پێكهاتبوو لە عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و قەیس محەمەد پارێزەر و بەر پرسی هۆبەی یاسایی یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
لەسەرەتای هەلبژاردنەكە سەرۆك و سكرتێر و ئەمینداری دارای پێشووی باسی كارو چالاكیەكانی رابردوویان كرد، دواتر بە بەشداری 12 ئەندام هەڵبژاردنی ئەندامە نوێیەكان دەستی پێكرد، لەم قۆناغ-دا سەرجەم پۆستەكان یەكلایی بۆوە.
هەریەك لە ئیبراهیم قاسم سەرۆكی پێشوو و كاوە ئەحمەد كێبركێیان دەكرد بۆ بردنەوەی سەرۆكی نوێی یەكێتیەكە ، عەباس عەلی و ئامانج كەمال بۆ جێگری سەرۆك و سەردار حەمە عەلی بۆ ئەمینداری گشتی و رزگار باییز و رەفیق ئیسماعیل بۆ لێپرسراوی دارایی كێبركێیان دەكرد و باهیر تاهیریش بۆ ئەندامێتی كێبركێان دەكرد دواتر دەنگدان دەستی پێكرد.
لە یەكەم قۆناغی هەڵبژاردنەكەدا سەرجەم پۆستەكان یەكلایی بۆوە ، كاوە ئەحمەد بەرامبەر ئیبراهیم قاسم سەركەوتنی بەدەست هێنا‌و بەسەرۆكی نوێ هەڵبژێردرا ، عەباس عەلی بە جێگر و سەردار حەمە عەلی بە ئەمینداری گشتی و رزگار بایز بە ئەمینداری دارایی و باهیر تاهیر بە ئەندام دەستنیشان كران.
جێگەی باسە ئیبراهیم قاسم بۆ ماوەی 8 ساڵ وەكو سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی كاری دەكرد و پێشتر ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بوو.
رێبین رەمزی
Top