لە ساڵیادی دامەزراندنیدا رێکخراوی کوردستان فۆتۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی ھەولێر، پێشانگەیەکی تایبەتی فۆتوگرافی وەرزشی بە ناوی، پانۆرامای ساڵێک، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی(وەرزش و فۆتۆ) بو فۆتۆگًرافەری وەرزشی ( یوسف کەرکووکی) لە رۆژی سێشەممە ٢٠١٦/٢/٩ کاتژمێر ١٠/٣٠ بەیانی لە پەیمانگەی وەرزشی ھەولێر دەکاتەوە. پێشانگەکە لە (٣٠) تابلۆ پێکدێت ھەموو خول و پاڵەوانیتیەکانی وەرزشی لە سەر ئاستی عێراق و باشوری کوردستان کە یوسف کەرکووکی لە ماوەی یەک ساڵدا بە زوومی کامیراکەی رووماڵی کردووە، لایەکی چالاکییەکەی دیکە سازدانی وۆرک شۆپێکە بۆ فێرخوازانی پەیمانگە لە شارەزابوونیان لە وەرزش و فۆتۆ تاکو لەم وۆرک شۆپەدا قوتابی ئارەزوومەند شارەزاییەکی سەرەتایی لە فۆتۆی وەرزشیدا پەیدابکات. بەشی دووەمی چالاکییەکە لە یەکەم ساڵیادیدا کوردستان فۆتۆ (فۆتۆگًرافەری ساڵ) رادەگەیەنێت کە ماوەی مانگ و نیوێکە لە رێگەی (cv( فۆتۆگرافەران پێشکەشی کوردستان فۆتۆ یان کردووە،