لە خولی نایابی عێراق ھەولێر دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکرابوو ، زاخۆش بە خالێک ڕازی بوو

لە خولی نایابی عێراق ھەولێر دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکرابوو ، زاخۆش بە خالێک ڕازی بوو
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی گەڕی سیزەدەھمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشیی ھەولێر لە پایتەختی کوردستان یانەی ھەولێر میوانداری یانەی شورتەی شاری بەغداد کرد، لەم یارییەشدا لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و چەندین ھەولێ گۆڵکردنیان لە کیسدا بەڵام نەیانتوانی لەم تایمە تۆری گۆڵی یەکتری بھەژێنن ئەم گێمە بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە و لە خولەکی ٤٩ی ناوبژیواین یارییەکە دیار رەحمانی لە یانەی ھەولیر بە کارتی سور کردە دەرەوە و لێدانی سزاشی لەسەر یانەی ھەولیر ھەژمارکرد و ئەمجەد کەلاف توانی سەرکەوتوانە گۆڵی یەکەم بۆ یانەی شورتە تۆمار بکات، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشبەرانی ھەولێر سەرەڕای کەمی ژمارەی یاریزانانیان بەڵام چەندین ھێرشی یەک لە دوایان بردە سەر گۆڵی یانەی شورتە بە ئامانجی ڕاست کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو لە خولەکەکانی کۆتایی زیاد کراویش یانەی وشورتە لەرێگەی یاریزان مەروان ئەحمەد گۆڵی دووەمی خۆیان تۆمار کردو یارییەکەش بە سەرکەوتنی شورتە بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بە کۆتایی ھات و شورتە بەسێ خاڵ گەڕایەوە بەغداد، لەلایەکی دیکەوەش یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی سناعەی شاری بەغداد بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردووتیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
Top